گەیشتنی نوێنەری سامبۆی ئێران بە فیناڵی پاڵەوانەتی ئاسیا
حوزهیران 05, 2021 17:48 Asia/Tehran
لە دووهەمین ڕۆژ و لە درێژەی کێبەرکێکانی سامبۆی پاڵەوانەتی ئاسیا ، نوێنەری سامبۆی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر خەنیمەکانی چووە قۆناغی فیناڵی ئەو کێبەرکێیانە .
لە درێژەی کێبەرکێکانی سامبۆ پاڵەوانەتی ئاسیا کە لە تاشکەندی ئوزبەکستان بەڕێوە دەچێت موحەمەد سەعید مەدەنی نوێنەری سامبۆی ئێران کە بە شکستی خەنیمەکانی چووە کوڕی چوار یاریزانی سەرتری پاڵەوانەتی ئاسیا لە قوناغی بەرلە یەکجاری بە شکستی خەنیمەکەی لە تاجیکستان گەیشتە فیناڵی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا .
سامبۆ لقێکی نوێی وەرزشی جەنگاوەری دێتە حیساب کە بە پێی تەکنیکی ئامبازبوونی یەکترو فڕێ دانە و تێکەڵێک لە کاریگەرترین شێوازەکانی چەند لقی دیکە وەکوو جودۆی ژاپونی زۆرانبازی ئازاد و فەرەنگی و شێوازگەلی خۆجێیی زۆرانبازی ئاسیای میانە و قەفقاز و هونەرە جەنگاوەریەکانە.