دۆزرانەوەی تونگەئاوێکی 3 ھەزار ساڵە لە گۆڕستانێکی پیرانشار
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397248-دۆزرانەوەی_تونگەئاوێکی_3_ھەزار_ساڵە_لە_گۆڕستانێکی_پیرانشار
بەرپرسی فەرمانگەی کەلەپووی فەرھەنگیی ، گەشتیاری و دەسکاری پیرانشار رایگەیاند ، تونگەئاوێکی سواڵەتیی سێ ھەزار ساڵە لە لایەن خەڵک دۆزرایەوە و پێشکەشی ئەم ئیدارەیە کرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2021 19:04 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تونگەئاوێکی 3 ھەزار ساڵە لە گۆڕستانێکی پیرانشار

بەرپرسی فەرمانگەی کەلەپووی فەرھەنگیی ، گەشتیاری و دەسکاری پیرانشار رایگەیاند ، تونگەئاوێکی سواڵەتیی سێ ھەزار ساڵە لە لایەن خەڵک دۆزرایەوە و پێشکەشی ئەم ئیدارەیە کرا .

سلێمان بەشیر بە راگەیاندنی ئەو ھەواڵە بە کوردپرێس گوتی : ئەم دەفرە سواڵەتیە دێرینە لە لایەن موختاری گوندی چیانەی ئەم شارە بە ئامانجی پارێزران و ئاگالێبوونی زیاتر لە ئاسەوارە مێژووییەکان دراوە بە فەرمانگەی کەلەپووری و گەشتیاری و دەسکاری پیرانشار . 

ناوبراو گوتیشی : ئەم تونگە ئاوە دێرینە بە  قسەی دانیشتوانی گوندەکە لە کاتی ناشتنی یەکێک لە دانیشتوانی ئاواییەکە لە گوندی چیانە دۆزراوەتەوە . 

 جەختیشی کردەوە ئاسەواری مێژوویی بەشێک لە شوناس و کولتوری گەلێکن کە پێویستە ھەوو لا بۆ پاراستنیان ھەستیار بن .