حوزه‌یران 06, 2021 06:24 Asia/Tehran
  • نوێنەری وەرزشی «سامبۆ»ی ئێران لە کێبەرکێکانی ئاسیادا میدالیایەکی زیوی بردەوە

وەرزشوانێکی ئێرانی میدالیای زیوی کێبەرکێکانی «سامبۆ»ی پاڵەوانەتیی ئاسیای بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا» لە درێژەی کێبەرکێکانی «سامبۆ»ی پاڵەوانەتیی ئاسیا کە لە تاشکەندی ئوزبەکستان خەریکە بەڕێوە دەچێت،«موحەممەد سەعیدی مەدەنی» وەرزشوانی ئێرانی ڕۆژی شەممە لە قۆناغی فیناڵ دا بۆ خەنیمێکی ئوزبەکستانی چووە مەیدانەوەو وێڕای شکست ھێنان لە بەرامبەر ئەم وەرزشوانەی «سامبۆ» بە دەستخستنی میدالیای زیوی پاڵەوانەتیی ئاسیا بەسەندەی کرد.

«موحەممەد سەعیدی مەدەنی» لە خولی یەکەم و دووھەمی ئەم کێبەرکێیەدا بە سەرکەوتن لە بەرامبەر وەرزشوانانی وڵاتانی کازاخستان و ئەفغانستان چووە ڕیزی چوار وەرزشوانی ھەڵکەوتەی ئاسیاو لە قۆناغی پێش کۆتایی بە بەزاندنی خەنیمێکی تاجیکستانی گەییشتە قۆناغی کۆتایی.

ئێران بە دوو نوێنەرەوە بەشداریی ململانێکانی وەرزشی «سامبۆ»ی پاڵەوانەتیی ئاسیای کرد بوو کە ھەڵبەت«عەلیڕەزا چراغی» بە شکست ھێنان لە بەرامبەر خەنیمە تاجیکستانییەکەی لە خولی ئەم کێبەرکێیانەی پاڵەوانەتیی ئاسیا وەلا نرا.

«سامبۆ» بوارێکی وەرزشیی تازەی جەنگاوەرانە دێتە ئەژمار کە داگری تەکنیکی دەستەوئێخەو فڕێ دانەو لە ڕاستی دا ئاوێتەیەکە لە کاریگەرترین شێوازەکانی چەند وەرزشی دیکەی وەک «جۆدۆ»ی ژاپۆنی، زۆرانی ئازادو فەرەنگی، شێوازەکانی زۆرانی خۆجێیی ئاسیای ناوەڕاست و قەفقازو ھەروەھا زونەرەکانی جەنگاوەرانە.

سەرپەیڤ