حوزه‌یران 07, 2021 16:28 Asia/Tehran
  • یانەی نەورۆز میوانداریی عەلەم دەکات

لە هەشتەم یاری رکابەرییەکانی خولی پلە یەکی عێراق، یانەی نه‌ورۆز میوانداری یانەی عەلەم دەکات.

ئه‌مرۆ دوو شەممە سەعات 4:30ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ھەولێر، یاریگای زانکۆ دەبێتە گۆرەپانی یاریی نێوان نەورۆزو و یانەی عەلەم. .

پێش دەستپێکی ئەم یارییە نەورۆز بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیداو بردنەوە لەم یارییەدا، تا رادەیەکی زۆر لە گەیشتن بە پێشەنگی ریزبەندی گروپەکەی نزیکی دەکاتەوە، چونکە لە هەمان هەفتەدا یانەی عەفەک-ی خاوەن پلەی یەکەم کە خاوەنی (17) خاڵە، یارییەکی قورس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی کەربەلا چاوەڕوانییەتی.

سەرپەیڤ