ئێران 3، بەحرێن سفر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397326-ئێران_3_بەحرێن_سفر
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە باڵادەستیی سێ بە سفر لە بەرامبەر بەحرێن ، وێڕای قەرەبووی شکستی یاریی چوون ، رێگەی خۆیشی بۆ ھەڵکشان بۆ خولی کۆتایی بەرایی جامی جیھانیی خۆشکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2021 19:07 Asia/Tehran
  • ئێران 3، بەحرێن سفر

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە باڵادەستیی سێ بە سفر لە بەرامبەر بەحرێن ، وێڕای قەرەبووی شکستی یاریی چوون ، رێگەی خۆیشی بۆ ھەڵکشان بۆ خولی کۆتایی بەرایی جامی جیھانیی خۆشکرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەمشەو یاری ھەستیاری قۆناغی بەرایی جامی جیھانیی 2022 لە گروپی سێھەمی کیشوەری ئاسیا ، ئێران ڕووبەڕووی بەحرێن بووەوە و بە یاریەکی جوان لە نیوەی دوھەم دا ، بە سەرکەوتنی سێ بە سفر گەیشت . 

 ئێران بەم سەرکەوتنە بە 12 خاڵ گەیشت و کەوتە پلەی دوھەمی خشتەی گروپەکە . ئێستا عێراق بە 14 خاڵ لە سەرووی خشتەدایە و بەحرێنیش یەکسان لە گەڵ ئێران لە پلەی سێھەمدایە . 

ئەم یاریە کە ئەنجامەکەی کاریگەریی زۆری لە دیاریکرانی ھەڵبژاردەی ھەڵکشاودا ھەبوو ، لە یاریگەی نەتەوەیی بەحرێن و بە نێوبژیوانیی فومینگ ی چینی بەڕێوەچوو . 

یاری دواتری ھەڵبژاردەی ئێران رۆژی ھەینی ئەم حەوتەیە لە کامبۆج بەڕێوەدەچێت . 

 یاری کۆتایی ئێرانیش سێشەممە 15 ی حوزەیران لە گەڵ عێراق بەڕێوەدەچێت و ھەڵبژاردەی ئێران ئەگەر سەرکەوێ ، بەرەو قۆناغی کۆتایی پاڵاوتن دەچێت .