حوزه‌یران 08, 2021 16:54 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی پێنج داوەری ئێرانی لە کێبەرکێکانی تێکواندۆی پاڵەوانەتیی ئاسیا

پێنج داوەری ئێرانی لە کێبەرکێکانی تێکواندۆی پاڵەوانەتیی ٢٠٢١ی ئاسیا دادوەری دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حافیز مەھدەوی»، «عەبدۆڕڕەزا بەهاری»، «زەهرا هادی زاده»،«زەهرا سەمەدیان»و «مەنسوور حەدادی» داوەرانی نێونەتەوەیی تێکواندۆی ئێرانن کە لە کێبەرکێکانی تێکواندۆی پاڵەوانەتیی ٢٠٢١ی ئاسیادا دادوەری دەکەن. 

کێبەرکێکانی تێکواندۆی پاڵەوانەتیی ٢٠٢١ی ئاسیا لە سێ بەشی «پومسە»، «پاراتێکواندۆ»و«کوروکی»لە٢٤ ھەتا٢٨ی جۆزەردانی١٤٠٠بە میواندارەتیی «بەیرووت»ی لوبنان بەرپا دەکرێت.

بە پێی بانگێشتنی یەکێتیی تێکواندۆی ئاسیا، «حافیز مەھدەوی» پلەی یەک، «عەبدۆڕڕەزا بەهاری» پلەی یەک، «زەهرا هادی زاده»پلەی دوو، «زەهرا سەمەدیان» پلەی سێ و «مەنسوور حەدادی» پلەی سێ ئەو داوەرانەی تێکواندۆی ئێرانن کە لەو کێبەرکێیانەدا دادوەری دەکەن.

جێگای ئامازە پێدانە تیپەکانی پیاوان و ئافرەتانی ئێران لە ھەر سێ بەشەکەی ئەم ڕووداوە وەرزشییەدا ئامادە دەبن.

سەرپەیڤ