ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لەگەڵ ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397374-ڕووبەڕوو_بوونەوەی_تیپی_نیشتیمانیی_باڵەی_ئێران_لەگەڵ_ئەمریکا
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە سێھەمین خولی حەوتەی سێھەمی باڵەی ھەڵبژاردەی گەلانی ٢٠٢١ ئەمشەو بۆ تیپەکەی ئەمریکا دەچێتە مەیدانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2021 09:07 Asia/Tehran
  • ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لەگەڵ ئەمریکا

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە سێھەمین خولی حەوتەی سێھەمی باڵەی ھەڵبژاردەی گەلانی ٢٠٢١ ئەمشەو بۆ تیپەکەی ئەمریکا دەچێتە مەیدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران ئەمشەو کاتژمێر ٢٠ و ٣٠ خولەک بە کاتی تاران بەرەوڕووی تیپەکەی ئەمریکا دەبێتەوە.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە حەوتەی یەکەم و دووھەمی ئەم کێبەرکێیانە، بە سەر تیپەکانی ھۆڵندا، کەنەدا، ئیتالیاو بۆلگاریا سەرکەوت و لە بەرامبەر ژاپۆن و ڕووسیا یاریەکەی دۆڕاند.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران سبەی و سبەیش لەگەڵ سیربێستان و ئاڵمانیا یاری دەکات.