حوزه‌یران 12, 2021 13:04 Asia/Tehran
  • راگەیاندنی ئامادەیی ھونەرمەندانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبوون لە سێھەمین خولی فستیڤاڵی ھۆرە و سیاچەمانە

دەبیری کارگێڕیی فستیڤاڵی ھۆرە و سیاچەمانە باسی راگێندرانی ئامادەیی ھونەرمەندانی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرانی روشنبیریی ھەرێم دەکات بۆ بەشداریکردن لە سێھەمین خولی فستیڤاڵی ھۆرە وسیاچەمانە .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، شیوا قەوامی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی دوو دەورە فستیڤاڵ گوتی : ئامانجی ئەم رووداوە فەرھەنگیە یارمەتیدان بە گەشەی فەرھەنگیی و گەشەی پێوەندیی مرۆیی ناوچە کوردنیشینەکان و رێزگرتن لە ناسراوان و ھەڵکەوتەکانی مۆسیقای کوردیە . 

بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی رۆژا بە ئاماژەی بەوەی کە کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبوون لەم رووداوە رۆشنبیریەدا ئامادەییان راگەیاندووە گوتی ، لەم خولەدا جیا لە ھونەرمەندانی پارێزگاکانی کرماشان ، کوردسیان و ئیلام ، لە سلێمانی  و ھەڵبەجەشەوە ھونەرمەندانێک بەشداری دەکەن .

سەرپەیڤ