حوزه‌یران 13, 2021 14:00 Asia/Tehran
  • یانەی نه‌ورۆز گه‌یشته‌ پێشه‌نگیی

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز ، به‌ بردنه‌وه‌ى له‌ جه‌یش گه‌یشته‌ پێشه‌نگى کۆمه‌ڵه‌ى یه‌که‌مى خولى یانه‌ پله‌ یه‌که‌کانى عیراق .

بە پێی ھەواڵی بەشی وەرزشیی پی یوو کەی میدیا ، نه‌ورۆز له‌ قۆناغى نۆیه‌مى خوله‌که‌ ، له‌سه‌ر یاریگه‌ى زانکۆ میواندارى جه‌یشى کردو یانه‌ سوورپۆشه‌که‌ى سلێمانى توانى به‌ دوو گۆڵى بێوه‌ڵام یارییه‌که‌ بباته‌وه‌ .

به‌و ئه‌نجامه‌ش به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌نجامى یارى عفک و عه‌له‌م که‌ به‌گۆلێک یه‌کسانبوون ، نه‌ورۆز به‌ ٢٠ خاڵ هاته‌ پێشه‌نگى کۆمه‌ڵه‌که‌ى و ته‌نیا چوار یاریش ماوه‌ بۆ کۆتایهاتنى ئه‌م قۆناغه‌و سه‌رکه‌وتن بۆ خولى نایابى عێراق .

سەرپەیڤ