فستیڤاڵی فیلمی شانگھای ناوی کوردستانی لە بەنێرەکانی ناساندنی فیلمێک سڕیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397523-فستیڤاڵی_فیلمی_شانگھای_ناوی_کوردستانی_لە_بەنێرەکانی_ناساندنی_فیلمێک_سڕیەوە
فستیڤاڵی فیلمی شانگھای ناوی کوردستانی لە بەنێر و تابلۆکانی ناساندنی فیلمی جیران سڕیەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2021 13:01 Asia/Tehran
  • فستیڤاڵی فیلمی شانگھای ناوی کوردستانی لە بەنێرەکانی ناساندنی فیلمێک سڕیەوە

فستیڤاڵی فیلمی شانگھای ناوی کوردستانی لە بەنێر و تابلۆکانی ناساندنی فیلمی جیران سڕیەوە .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ،  فستیڤاڵی فیلمی شانگھای کە درگاکانی لە رووی ھۆگرانی سینەما کردووەتەوە ، کارەکەی بەسانسۆڕکردنی ناوی کوردستان دەسپێکرد . 

فیلمی دراوسێ کوردەکان ( جیران ) لە دەرھێنانی مانۆ خەلیل فیلمسازی کورد لەم فستیڤاڵەدا بەشداری کردبوو . لە کاتێک دا کە لە ماڵپەڕی تایبەت ، کوردستان / سویس وەک شوێنی فیلم ھەڵگرتن و دروستکردنی فیلمەکە ناسێندرابوو ، بەمحاڵەوە لە تابلۆکانی ناساندنی فیلمەکە ، ناوی کوردستان سڕابووەوە . 

مانۆ خەلیل سینەماکاری کوردی خەڵکی قامشلوویە کە  تا ئێستا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی فیلیمی بردووەتەوە .