حوزه‌یران 14, 2021 15:41 Asia/Tehran
  • خانمە تەکواندۆکاری ئێرانی بوو بە دووھەمی ئاسیا

مەرجان سەلەحشووری پۆمسەکاری ئێران لە شەشەمین دەورەی پێشبڕێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا 2021 ، لە بەشی تاکەکەسی و بازنەی تەمەنیی 18 تا 30 ساڵ بوو بە دوھەمی ئاسیا .

شەشەمین دەورەی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی پۆمسەی ئاسیا لە  ئەمڕو دوشەممەوە بە ئامادەبوونی 88 وەرزشکار لە 11 وڵات لە ھۆڵی نوھاد نوفال ی بەیرووت خەریکە بەڕێوەدەچێ . 

لە کۆتایی پێشبڕکێی تاکەکەسی بازنەی تەمەنیی 18 تا 30 ساڵی گروپی ژنان مەرجان سەلەحشووری بە 7.83 خاڵ توانی ببێتە دوھەمی ئاسیا ، نوێنەری کۆریای باشوور بە 8.13 خاڵ بوو بە پاڵەوان و پۆمسەکارانی فیلیپین و لوبنان ناسناوی سێھەمیان بەدەست ھێنا . 

پێشبڕکێکانی تەکواندۆی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە سێ بەشی پۆمسە ، پاراتەکواندۆ و کیۆروگی کە لە 24ی جۆزەردانەوە دەسپێبووە ، تا 28 ی جۆزەردان لە بەیرووت درێژەی دەبێت .  

سەرپەیڤ