حوزه‌یران 15, 2021 12:44 Asia/Tehran
  • یاریی چارەنووس سازی ئێران و عێراق لە قۆناغی بەرایی مۆندیاڵ دا

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران، لە یارییەکی چارەنووس سازدا لە ئاراستەی ھەڵکشان بەرەو مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی عێراق دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ئەمشەو سێ شەممە کاتژمێر٩ لە دوایین ململانێی لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەم پێشەکیی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە شاری «مەنامە»ی بەحرەین ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی عێراق دەبێتەوە.

ئەم یاریە گرینگایەتییەکی زۆری بۆ ھەردووک لا ھەیە و چارەنووسی ھەڵکشانیان بەرەو قۆناغی کۆتایی ڕوون دەبێتەوە.

ھەگەری ھەڵکشانی تیپی نیشتیمانیی عێراق تەنانەت ئەگەر بە ئێرانیشی بدۆڕێنێ زۆرە. ئەگەر یارییەکەی تیپی نیشتیمانیی ئێران لەگەڵ عێراق یەکسان دەرچێ، ئەوەسا دۆخەکە ھێندێک ئاڵۆز دەبێت و چارەنووسی ھەڵکشانی ئێران دەکەوێتە دەستی تیپەکانی دیکە.

ئێران تەنانەت ئەگەر لە گەڵ عێراق دا بیکات بە یەکسانیش چەنسی ھەڵکشانی ھەیە. تیپی نیشتیمانیی ئێران ھەتا ئێستا پێنج جار گەییشتووەتە قۆناغی مۆندیاڵ.

سەرپەیڤ