دەرەنجامی یارییەکانی تۆپی پێی شەوی ڕابردوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397858-دەرەنجامی_یارییەکانی_تۆپی_پێی_شەوی_ڕابردوو
«ئۆرۆگوا»و «شیلی» بە گۆڵێک هاوتا بوون و «ئەرژەنتین»یش بە گۆلێکی بێ بەرامبەر لە «پاراگوا»ی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2021 14:03 Asia/Tehran
  • دەرەنجامی یارییەکانی تۆپی پێی شەوی ڕابردوو

«ئۆرۆگوا»و «شیلی» بە گۆڵێک هاوتا بوون و «ئەرژەنتین»یش بە گۆلێکی بێ بەرامبەر لە «پاراگوا»ی بردەوە.

لە درەنگانێکی شەوی رابردوو لە ڕکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەم دو یاریی ئەنجامدرا، کە لە ئەنجام دا هەڵبژاردەی «ئۆرۆگوا» و «شیلی» بە گۆڵێک هاوتا بوون و «ئەرژەنتین»یش بە گۆلێکی بێ بەرامبەر لە «پاراگوا»ی بردەوە.

سەرەتا یارییەکەی «ئۆرۆگوا» و «شیلی» بەڕێوەچوو کە لە خولەکی ٢٦ دا «ئیدواردۆ ڤارگاس» گۆڵی پێشکەوتنی بۆ «شیلی» تۆمارکرد و لە خولەکی «٦٦»ی یارییەکەشدا «سورایێز» ئەنجامی یارییەکەی بۆ هەڵبژاردەکەی یەکسان کردەوە.

لە یارییەکی دیکەدا هەڵبژاردەی «ئەرژەنتین» بەرامبەر «پاراگوا» یاریی کرد و توانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام کە «ئالیخاندرۆ گۆمێز» تۆماری کرد، سەرکەوتنێکی دیکە بەدەست بهێنن و هاوشانی «شیلی» خۆیان گەیاندە قۆناغی دوھەمی پاڵەوانێنتیەکە.