باشترین یاریزانی ململانێکەی نێوان ئینگلتەرا و کۆماری چیک ناسێندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397895-باشترین_یاریزانی_ململانێکەی_نێوان_ئینگلتەرا_و_کۆماری_چیک_ناسێندرا
ماڵپەڕی فەرمیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا«یوفا» باشترین یاریزانی ململانێکەی نێوان ئینگلتەرا و کۆماری چیکی لە کێبەرکێکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ ھەڵبژارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2021 07:02 Asia/Tehran
  • باشترین یاریزانی ململانێکەی نێوان  ئینگلتەرا و کۆماری چیک ناسێندرا

ماڵپەڕی فەرمیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا«یوفا» باشترین یاریزانی ململانێکەی نێوان ئینگلتەرا و کۆماری چیکی لە کێبەرکێکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ ھەڵبژارد.

 تیپە نیشتیمانیەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا و کۆماری چیک لە کاتژمێر ١١ی و ٣٠ خولەکی شەوی چوارشەممە لە یاریگای لەندەنی پێتەخت لە چوارچێوەی حەوتەی سێھەمی ململانێکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە کە  لە کۆتایی دا تیپەکەی ئینگلتەرا توانی خەنیمەکەی بە دەرەنجامی یەک بە سیفر بشکێنێ و تیپی یەکەمی گروپەکەی بەرەو قۆناغی لادانی ئەم کێبەرکێیانە ھەڵکشێت.

ئینجا ماڵپەڕی فەرمیی «یوفا»ش لە کۆتایی یارییەکەدا «بوکی ساکا»ی وەکو باشترین یاریزانی ئەو مەیدانە دیاری کرد.

لە کۆتایی ململانێکانی گروپی چوارەم تیپی ئینگلتەرا بە ٧ خاڵ وەکو سەرپەڕو تیپی کۆرۆڤاسیش بە چوار خاڵ و گۆڵێکی زۆرتر لە چاو کۆماری چیک گەییشتە قۆناغی دواتر. تیپەکەی کۆماری چیک بوو بە چوار خاڵ و دەبێ چاوەڕوانی کۆتایی ھاتنی ململانێ گروپییەکان بمێنێتەوە. سکۆتلەندیش بە خاڵێکەوە لە ڕیزی چوارەم دا وەستاوە.