حوزه‌یران 24, 2021 09:23 Asia/Tehran
  • فەرەنساو پۆرتۆگاڵ بەرەو قۆناغی لادان ھەڵکشان و «ڕۆناڵدۆ»ش خۆی گەیاندە ڕەچەکەی «عەلی دایی»

ململانێی ھەستیاری تیپەکانی فەرەنساو پۆرتۆگاڵ بە یەکسانی کۆتایی ھات و. لە ئەنجام دا بە ھەردووک تیپەکەوە ڕەوانەی قۆناغی لادانی یۆرۆ ٢٠٢٠ کران. «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»ی ئەستێرەی تیپی نیشتیمانیی پۆرتۆگاڵیش بە درەوشانەوەی لەم یاریەدا ژمارەی گۆڵە نیشتیمانییەکانی خۆی گەیاندە ١٠٩و شانی لە شانی ڕەچەکەی «عەلی دایی»دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ململانێ ھەستیارە شەوی پێنج شەممە لە نێو گروپی«F»ی کۆپی گەلانی ئەورووپاو لە شاری بوداپێستی ھەنگاریاو بە داوەرایەتیی «ئانتۆنیۆ لاھۆز»ی ئەسپانیایی بەرپاکراو لە ئەنجام دا یاریەکە دوو بە دوو بە یەکسانی کۆتایی ھات.

بەرلە دەستپێکی ئەم کێبەرکێیە فەرەنسا بە چوار خاڵ ببوو بە سەرپەڕو پۆرتۆگاڵیش سێ خاڵی تۆمار کردبوون. پۆرتۆگاڵی پارێزەری ناسناوی پاڵەوانەتیی ئەم کێبەرکێیانە بۆ مسۆگەر کردنی مۆڵەتی ھەڵکشان دەبا لانیکەم خاڵێکی دیکەی تۆمار دەکرد، کەچی یارییەکە دوو بە دوو بە یەکسانی کۆتایی ھات.

بەم یەکسانییە، لە ئێستادا فەرەنسا پێج خاڵی ھەن و وەک سەرپەڕی گروپەکە ڕەوانەی قۆناغی دواتر دەکرێت. پۆرتۆگاڵیش بە چوار خاڵ لە ڕیزی سێھەم دایەو وەک یەکێک لە تیپە سێھەمە ھەڵکەوتەکان ڕێی لە قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی کەوتووە.

ئینجا ئەوەی وا لێرەدا سەرنجی زۆرێک لە ھۆگرانی تۆپی پێی ڕاکێشاوە ئەمەیە کە،«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»ی ئەستێرەی تیپی نیشتیمانیی پۆرتۆگاڵ بە درەوشانەوەی لەم یاریەدا ژمارەی گۆڵە نیشتیمانییەکانی خۆی گەیاندووەتە ١٠٩و شانی لە شانی ڕەچەکەی «عەلی دایی»داوە.

سەرپەیڤ