حوزه‌یران 25, 2021 17:49 Asia/Tehran
  • وەرگیرانی پشکی ئۆلەمپیک لە لایەن مەلەوانێکی ئێرانییەوە

مەلەوانێکی ئێرانی توانی پشکی بەشداری لە کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک وەربگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «میھرشاد ئەفقەری» مەلەوانی ئێرانی ڕۆژی ھەینی لە کێبەرکێکانی بۆلگاریادا پشکی بەشداریی «B» لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی مەلەی دەست خست.

«ئەفقەری» نوێنەری مەلەی ئێران توانی ڕەچەی ۵۳٫۴۶  در بواری ۱۰۰ مەتری پەروانە تۆمارکات و لە ڕاستی دا زیاتر لە ئاستی بەشداریی «B»ی ئۆلەمپیک مەلە بکات.

بە پێی یاساکانی فیدراسیۆنی جیھانیی مەلە ئەو باشترینانەی کە ئاستی پێویستی بەشداریی «B»ی ئۆلەمپیکیان دەست خستووە، لە ڕیزبەندیی یارییەکانی  ئۆلەمپیکی٢٠٢٠ ی تۆکیۆدا دادەنرێن.

ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە ماوەی کەمتر لە مانگێکی دیکە بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ