حوزه‌یران 26, 2021 13:19 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ ساڵھاتی ماڵاوایی دەنگێکی نەمر ، بەھرەیەکی شاز

ھونەرمەندی گەورەی بواری مۆسیقا و گۆرانیی کوردی ، مامۆستا حەسەن زیرەک ، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کۆچی دوایی کرد .

حەسەن زیرەک ناوی حەسەنی کوری عەبدوڵایە، لە ساڵی 1921 لە شاری بۆکان لەگەرەکی قەڵا بەرامبەر مزگەوتی جامیعە لەدایک بووە، سەرەتای ژیانی بە کوێرەوەر ی دەستیپێکردووە.
 

 لە تەمەنێکی زۆر کەمی منداڵیدا باوکی دەمرێت، لەو ساتەوە ژیانی حەسەن زیرەک دەبێتە بەشێک لە تراژیدیا و ئاوارەیی شارەکانی دیکەی کوردستان.حەسەن زیرەک لە تەمەنێکی کەمدا بەهرەی دەنگخۆشی لێ بەدیار دەکەوێت، دوا بەدوای تەمەنی هەرزەکاریشی ئەو دەنگەی لەزۆر شوێنی کوردستان بڵاودەبێتەوە بەجۆرێک کەسانێک کە رووخساری زیرەکیان نەبینیوە عاشقی دەنگی دەبن.حەسەن زیرەک هەر لەساڵی (1958) لەگەڵ کۆچکردوو میدیای زەندی هاوسەرگیری دەکات، دوو کچیان دەبێت بەناوەکانی ساکار و ئارەزوو.ئەو ھونەرمەندە مەزنە لە ستۆدیۆکانی تاران  و  کرماشان و بەغدا گۆرانی تۆمار کردووە .حەسەن زیرەک زیاتر لە (1000) گۆرانی هەیە، کە تا ئێستاش و بگرە سەدەکانی داهاتوو گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک بوونەتە سەرقافڵەی گۆرانی کۆن و دەماو دەم باس دەکرێت و دەوترێنەوە.

گڵکۆی مامۆستا زیرەک

 

حەسەن زیرک دوای ماوەیەکی زور نەخۆشیی ، ساڵی 1972 لە شاری بۆکان کۆچی دوایی دەکات و لەسەر وەسیەتی خوی لە بناری کێوی ناڵەشکێنەی بۆکان بە خاکی نیشتمان دەسپێردرێ.
 

 

سەرپەیڤ