حوزه‌یران 28, 2021 07:19 Asia/Tehran
  • جامی جیهانیی نیشان شکاندنی کرۆڤاسیا ، وەدەسهێنانی مەدالیای زێڕ لە لایەن خانمە وەرزشکارێکی ئێرانی

ئارمینا سادقیان ورزشکاری ئێرانیی لە جامی جیهانیی نیشانشکاندنی کرۆڤاسیا مەدالیای زێڕی وەدەسهێنا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئارمینا سادقیان شەوی رابردوو و لە درێژەی ئەم پێشبڕکێیانە ، خەنیمی خۆی لە وڵاتی روسیا بەزاند و بە مەدالیای زێڕ گەیشت .

 هەڵبژاردەی نیشتمانیی ژنانی ئێران بە پێکهاتەی فاتمە کەرەمزادە ، نەجمە خدمەتی و ئارمینا سادقیان لە قۆناغی بەرایی دا بە 625.5 خاڵ کەوتە پلەی یەکەم و رێی بردە فیناڵ .

پێشبڕکێکانی نیشانشکاندنی جامی جیهانیی لە 22 ی حوزەیران تا سێی تەمووز بە ئامادەبوونی 520 وەرزشکار لە 47  وڵاتی جیهانەوە بە میوانداریی کرۆڤاسیا خەریکە بەڕێوەدەچێ .

سەرپەیڤ