حوزه‌یران 29, 2021 07:02 Asia/Tehran
  • یۆرۆ ٢٠٢٠،، دەستەڵات نواندنی ماتادۆرەکان لە بەرامبەر جێگری پاڵەوانی جیھان

تیپی نیشتیمانیی ئیسپانیا توانی بە وەپشت سەر نانی کۆرۆڤاسی بگاتە قۆناغی یەک لە چواری کۆتایی کێبەرکێکانی یۆرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی ناوەندی ھەواڵدەریی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی ئیسپانیا لە قۆناغی یەک لە ھەشتی کۆتایی یۆرۆ ٢٠٢٠، لە کاتژمێر ٨و ٣٠ خولەکی ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە کوپینھاگ دا ڕووبەڕووی کۆزۆڤاسی بووە کە ئەم ململانێیە لە ئەنجام دا بە سەرکەوتنی ٥ بە ٣ی ماتادۆرەکان کۆتایی پێ ھات.

«پیدری» بەرگریکاری گەنجی ئیسپانیا لە میانەی ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیەدا بە ١٨ ساڵ تەمەنەوە وەک گەنجترین یاریزانی بەشداری ئەم قۆناغە ھەڵبژێردرا و لە ڕاستی دا ڕەچەکەی «ڤین ڕوونی»ی لەم بوارەدا شکاند.

سەرپەیڤ