سەرکەوتنی پڕلەگۆڵی ئەرژەنتین بە درەوشانەوەو ڕەچەشکاندنی «مێسی»
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398106-سەرکەوتنی_پڕلەگۆڵی_ئەرژەنتین_بە_درەوشانەوەو_ڕەچەشکاندنی_مێسی
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئەرژەنتین لە دوایین یاریی خۆی دا لە قۆناغی گروپیی کۆپائەمریکا سەرکەوتنێکی پڕلەگۆڵی لە ھەمبەر بولیڤی دا تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2021 13:19 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی پڕلەگۆڵی ئەرژەنتین بە درەوشانەوەو ڕەچەشکاندنی «مێسی»

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئەرژەنتین لە دوایین یاریی خۆی دا لە قۆناغی گروپیی کۆپائەمریکا سەرکەوتنێکی پڕلەگۆڵی لە ھەمبەر بولیڤی دا تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ قۆناغی گروپیی کێبەرکێکانی کۆپا ئەمریکا کۆتایی پێ ھات و ئەرژەنتین و ئۆرۆگوا لە دوایین کێبەرکێکانی ئەم قۆناغە سەرکەوت.

ئەرژەنتین بە دەرەنجامی چوار بە یەک لە بەرامبەر بولیڤی دا سەرکەوت و ئا بەمجۆرە سەرپەڕ بوونی خۆی لەم گروپەدا کرد بە یەکجاری.

«لیۆنێل مێسی» جیا لەو دوو گۆڵەی کە کردی ، بە ئاراستەیەکی سەیروسەمرەش بناغەی گۆڵی یەکەمی تیپەکەشی ڕۆناو لە کۆتایی کێبەرکێکانیش دا وەکو باشترین یاریزانی گۆڕەپانەکە ناسێندران.

«مێسی» بە سێ گۆڵ لە سەرەوەی باشترین یاریزانانی کێبەرکێکانەو بە دوو ئاتراستەی گۆڵیش ھاوڕێ لەگەڵ «نەیمار»ی برازیلی لە ڕیزی یەکەمی باشترین ئاراستەکەرانی یاریەکانیش دایە.