ئینگلتەرا ململانێ نەریتییەکەی بردەوە، ھەڵکشانی «سێ شێر» لە شەوی ماڵئاوایی ئاڵمانیادا
حوزهیران 30, 2021 02:44 Asia/Tehran
ململانێی نەریتی و ھەستیاری تیپە نیشتیمانییەکانی ئینگلتەراو ئاڵمانیا سەرکەوتنی دوو بە سیفری ئینگلتەرای لێ کەوتەوەو ئا بەمجۆرە «سێ شێر» گەییشتە قۆناغی یەک لە چواری کۆتایی یۆرۆ ٢٠٢٠.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ململانێ ھەستیارە لە کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو واتە سێ شەممە لە سەر چوار شەممە لە قۆناغی یەک لە ھەشتی کۆتایی یۆرۆ ٢٠٢٠ و لە یاریگای «ویمبلی»ی شاری لەندەن دەستی پێکراو ئینگلتەرا بەو گۆڵانەی کە لە نیوەی دووھەمی یارییەکەدا تۆماری کردن یارییەکەی دوو بە سیفر بردەوە.
دادوەریی ململانێ نەریتی و ھەمیشە ھەستیارەکەی نێوان ئینگلتەراو ئاڵمانیا لە ئەستۆی «دەنی مەک کڵی» لە ھۆڵنداوە بوو.
ئا بەمجۆرە ئینگلتەرا دوای ٢٠ ساڵ توانی لە ململانێیەکی فەرمی دا لە بەرامبەر ئاڵمانیا سەرکەوتن تۆمار کات و بگاتە قۆناغی یەک لە چواری کۆتایی یارییەکان.