لە قۆناغی کۆمەڵەکان : سبەی بەیانیی ، ئه‌رژه‌نتین ڕووبه‌ڕووی ئیکوادۆر ده‌بێته‌وه
ته‌مووز 03, 2021 14:54 Asia/Tehran
لەدوایین یاری قۆناغی هەشتەم لەسەر یاریگای مانی گارینشای نیشتیمانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەرامبەر بە ئیکوادۆر یاری دەکات و یارییه‌که‌ش کاتژمێر 4ى به‌ره‌به‌یانى سبه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین لە قۆناغی کۆمەڵەکان لەگەڵ چیللی بەرامبەر بوو، لە ئۆرۆگوای و پاراگوای و پۆلیڤای بردەوە .
هه‌ڵبژارده‌ى تانگۆ حه‌وت گۆڵیان تۆمار کردووەو دوو گۆڵیان لێ تۆمار کراوە.
ئەرژەنتین لەوەتەی ساڵی 1993 لەسەر ئاستی تیپی یەکەم هیچ نازناوێکی بەدەست نەهێناوە.
هەرچی هەڵبژاردەی ئیکوادۆرە بووە چوارەمی کۆمەڵەی دووەم، ئەم تیپە سەرەتا لەگەڵ کۆڵۆمبیا دۆرا ، پاشان سێ بەرامبەر بوونی لەدوای یەکی لەگەڵ فەنزوێلا و پیرۆ و بەرازیل بەدەست هێنا،پێنج گۆڵی تۆمار کردووەو شەش گۆڵی لێ تۆمار کراوە.