ته‌مووز 04, 2021 20:45 Asia/Tehran
  • یاریەکانی پێش کۆتایی یۆرۆ 2020.

قۆناغی چارەگی کۆتایی یاریەکانی جامی گەلانی ئەوروپا ( یۆرۆ 2020) کۆتایی ھات و ھەڵبژاردەکانی ئیسپانیا ، ئیتالیا ، دانمارک و ئینگلیس چوار تیپی ھەڵکشاو بۆ قۆناغی پێش کۆتایین .

ئیسپانیا کە لە قۆناغی ھەشت لە کاتە زیادیەکان دا بە ئەنجامی 3-5 لە کرۆڤاسیای بردەوە ، لە قۆناغی چارەگی کۆتایی دا لە بەرامبەر سویس یاری کرد و بە زەحمەت ولە لێدانی پێناڵتی دا توانی لەم ھەڵبژاردەیە کە ببوو بە 10 کەسی ، بباتەوە .

ئیتالیا لە قۆناغی ھەشتی کۆتایی دا توانیبووی ئوتریش بە ئەنجامی دوو بە یەک شکست بدات ، لە یاری چارەگی کۆتایی کەوتە گەڵ بەلژیک و توانی بە ئەنجامی ھاوشێوەی دوو بە یەک لەم ھەڵبژاردەیە بباتەوە و بەرەو قۆناغی پێش کۆتایی بچێت و رووبەڕووی ئیسپانیا ببێتەوە .

دانمارکیەکان کە لە قۆناغی ھەشتی کۆتایی دا توانیبوویان بە ئەنجامی بە ھێزی 4 بە سفر لە ھەڵبژاردەی وێڵز ببەنەوە ، لە سێھەمین یاری لە قۆناغی چارەگی کۆتایی توانیان دوو بە یەک لە کۆماری چیک ببەنەوە و بەرەو قۆناغی پێش کۆتایی بچن .

ھەڵبژاردەی ئینگلیس کە لە قۆناغی ھەشتی کۆتایی دا توانی ئاڵمانی پڕ ئەستێرە بە ئەنجامی دوو بە سفر دوور بخاتەوە ، لە گەڵ ئوکراین دا یاری کرد و توانی بە ئەنجامی 4 بە سفر بیبەزێنێ و بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی . ئینگلیس لە قۆناغی پێش کۆتایی دا رووبەڕووی دانمارک دەبێتەوە .

 

سەرپەیڤ