ته‌مووز 07, 2021 09:00 Asia/Tehran
  • یەکەم سەرکەوتنی لاوانی ئێران لە مۆندیاڵی باسکەدا

تیپی باشکەی لاوانی ئێران لە سێھەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی خۆی دا لە مۆندیاڵی «لێتۆنی» ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی «پۆرتێریکۆ» بووەوەو بە دەرەنجامی ٨١ بە ٦٨ بەسەری دا سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرناو بەگێڕانەوە لە فیدراسیۆنی باسکە، تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران شەوی ڕابردوو ١٥ی پوشپەڕ کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەک بە کاتی تاران ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی «پۆرتێریکۆ» بووەوە. لاوانی ئێران لەم کێبەرکێیەدا توانییان تیپەکەی خەنیم  بە دەرەنجامی ٨١ بە ٦٨ شکست پێ بھێنن. لەو کێبەرکێیەدا ٩ یاریزانی تیپی نیشتیمانیی ئێران بەشدار بوون.

تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران بەو سەرکەوتنەی بە گوێرەی ژماردنی گۆڵەکان لە یاریی ڕووبەڕووی لەگەڵ تیپەکانی «لێتۆنی»و «پۆرتۆریکۆ» کەوتە ڕیزی سێھەمی خشتەی تاقمی «B»ەوە.

بەم پێیە یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی پوشپەڕ لە قۆناغی لادانی مۆندیاڵی لێتۆنی ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی لیتوانی دەبێتەوە کە لە ڕیزی دووھەمی گروپی «A» دایە.

سەرپەیڤ