نێیمار: بردنه‌وه له ئه‌رژه‌نتین ئاسان نیه
سه‌باره‌ت به یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی کۆپا ئه‌مه‌ریکا، نێیمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگه‌یاند، له چاوه‌ڕوانی یاریه‌کی مێژوویی داین و ڕووبه‌ڕووی تیپێکی ئاست به‌رز ده‌بینه‌وه که ڕێزێکی زۆرمان بۆیان هه‌یه‌و بێگومانم له‌وه‌ی یاری نێوانمان به‌هێز ده‌بێت.
گوتیشی، تیپه‌که‌مان به شێوه‌یه‌کی تۆکمه بۆ یاریه‌که ئاماده‌یه‌و ده‌زانین که بردنه‌وه له ئه‌رژه‌نتین ئاسان نیه، بۆیه به باشی خۆمان ئاماده‌کردووه‌و به‌و په‌ڕی تواناوه هه‌وڵی بردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌که ده‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تایبه‌تی نێوان خۆی و لیۆنێل مێسی له یاریه‌که‌دا، نێیمار ڕایگه‌یاند که هاوڕێیه‌تیه‌کی پته‌وی له‌گه‌ڵ مێسی هه‌یه‌و زۆر شتی لێ فێربووه‌و شانازی به دۆستایه‌تی به‌هێزی نێوان خۆی و ئه‌ستێره‌که‌ی تانگۆ ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نێیمار ئاشکرایکرد که له یاری کۆتایی کۆپا ئه‌مه‌ریکا، مێسی ڕکابه‌ریه‌تی و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات تا سه‌رکه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر مێسی و ئه‌رژه‌نتین به‌ده‌ست بێنێ و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌که بۆ ساماکارانی سامبا بباته‌وه.
نێیمار دڵنیایی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی مێسیش به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ تیپه‌که‌ی ده‌جه‌نگێت بۆ بردنه‌وه له به‌ڕازیل و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی کۆپا ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی .