ته‌مووز 11, 2021 15:17 Asia/Tehran
  • برازیل سیفر_ ئەرژەنتین یەک......تاج لەسەر کردن لە خاکی خەنیم دا

ئەرژەنتین بە تاقە گۆڵەکەی «ئانخێل دی ماریا» لە ماڵەکەی خۆی دا بە سەر برازیل دا سەرکەوت و بووبە بەرەوەی کێبەرکێکانی کۆپا ئەمریکا.

برازیل لە سەرتای یارییەکەدا وەک زریانێک ھەڵکردو کەچی ھێدی ھێدی دامرکایەوەو ئەرژەنتینی خەنیمی جڵەوی یارییەکەی گرتە دەست و لە خولەکی ٢١ دا لە ئەنجامی ئاراستەیەکی بەرزو جێی سەرنجی «ڕۆدریگۆ پائۆل» و ھەڵەی بێ ئەرێ و نەرێی «ڕێنان لۆدی» ،«ئانخێل دی ماریا» ھەڵێکی دەستەوئێخەی بۆ ڕەخساو بە وەشاندنێکی چەپلا و دەگمەن دەروازەی «ئێدێزسۆن»ی کردەوە.

برازیل لە ھەمان چرکەساتی سەرەتای گێمی دووھەم  بە ھۆی «ڕیچار لیسۆن» گۆڵی تۆمار کردوکەچی بە ئەفساید ھەژمار کرا.

لە درێژەی یارییەکەدا گەرچی برازیل بەردەوام تۆپ و گۆڕەپانەکەی بەدەستەوە بوو، بەڵام لەوە ئەچوو دڵەڕاوکێی لەڕادە بەدەر ماوەی بە ئەستێرەکانی «سێلسائۆ» نەدەدا ھونەری خۆیان بنوێێن.

لە خولەکی ٨٧ و لە سەر ئاراستەیەکی «نەیمار» و لە ئەنجامی قەرەباڵغیی ھەرێمی سزای ئەرژەنتین برازیل ھەتا سەروبەندی یەکسان کردنی یارییەکە چووە پێشەوە،کەچی وەشاندنەکەی «گابرییەل باربوسا» بە باشی لە لایەن «ئێمی مارتینێز»ەوە کۆنتڕۆڵ کراو دەروازەکەی پاراست.

 

سەرپەیڤ