ته‌مووز 11, 2021 17:43 Asia/Tehran
  • «میسی» ناسناوی باشترین یاریزانی کوپا ئەمریکای بردەوە

«لیۆنێل مێسی» بوو بە باشترین یاریزانی کوپا ئەمریکا.

هەرچەندە «دی ماریا»ی یاریزانی هەڵبژاردەی «تانگۆ» بوو بە باشترین یاریزنی یاری کۆتایی کوپا ئەمریکای نێوان «ئەرژەنتین» و «برازیل»، بەڵام «لیۆنێل مێسی» یاریزانی هەڵبژاردەی «ئەرژەنتین» ناساناوی باشترین یاریزانی جامی کوپا ئەمریکای ساڵی ٢٠٢١ی بردەوە.

«مێسی» لە سەرجەم یارییەکانی کوپا ئەمریکا، توانی ٤ گۆڵ تۆمار بکات، ٥گۆڵ دروست بکات، نمرەی ٨.٣ بۆ ئاستی تاکەکەسی وەربگرێت، بۆ ٤ یاری باشترین یاریزانی یارییەکە بووەو بەم پێیە لە ئێستادا بووەتە باشترین یاریزانی جامەکە.

لە یاریی کۆتایی کوپا ئەمریکای نێوان «ئەرژەنتین» و «برازیل»، ئەرژەنتین بە ئەنجامی ١-٠ و بە گۆڵێکی «دی ماریا» لە برازیلی بردەوە و «مێسی» بوو بە خاوەنی یەکەم ناسناو بۆ هەڵبژاردەکەی.

سەرپەیڤ