ئیتالیا بوو بە پاڵەوانی یۆرۆ 2020
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398538-ئیتالیا_بوو_بە_پاڵەوانی_یۆرۆ_2020
هەڵبژاردەی ئیتالیا توانی بە شکستدانی ئەنگلتەرا لە یاری کۆتایی یۆرۆ 2020 ، ببێت بە پاڵەوان و جامەکە بباتەوە رۆما .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2021 03:03 Asia/Tehran
  • ئیتالیا بوو بە پاڵەوانی یۆرۆ 2020

هەڵبژاردەی ئیتالیا توانی بە شکستدانی ئەنگلتەرا لە یاری کۆتایی یۆرۆ 2020 ، ببێت بە پاڵەوان و جامەکە بباتەوە رۆما .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هەردوو هەڵبژاردەی ئەنگلتەرا و ئیتالیا شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یاری کۆتایی یۆرۆ 2020 لە کاتژمێر یازدە و نیوی شەوەوە لە یاریگەی وێمبڵی لەندەن رووبەڕووی یەک بوونەوە و لە کۆتایی دا هەڵبژاردەی ئیتالیا توانی لە لێدانەکانی پێناڵتی دا لە خەنیمەکەی خۆی بباتەوە .

 لە کاتە زیادیەکاینش دا گۆڵێک نەکرا تا لێدانەکانی سزاهەڵبژارەی پاڵەوان دیاری بکات .

لەم لێدانانەدا ئیتالیا توانی بە ئەنجامی سێ بە دوو سەرکەوێ و جامی پاڵەوانەتی بباتەوە رۆما .

 نێوبژێڤانیی ئەم یاریە لە ئەستۆی  بیۆرن کایپێر زداوەری 48 ساڵەی هولەندی بوو . ئیتالیا ساڵی 1968 یش ببوو بە پاڵەوانی یۆرۆ .

بەمجۆرە ئینگلییسیەکان لە یاریگەی ویمبڵی و  لەبەر چاوی هاندەرانی خۆیان لە حەسرەتی پاڵەوانەتی دا مانەوە .