ته‌مووز 13, 2021 10:05 Asia/Tehran
  • ئاڵنگاریی بەرپاکرانی ئۆلەمپیک بۆ ژاپۆن ، ھەر لە تەشەنای کۆرۆناوە ھەتا ئامادە نەیوونی وەرزشوانان لە تۆکیۆ

بەرپاکەرانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ڕایانگەیاندووە: لە تەواوی ئەو شوێنانەی یارییەکانیان تیادا بەڕێوە دەچێت ئامادە بوونی ھاندەران قەدەغە دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، کاربەدەستانی ژاپۆن لە ئێستادا داوایان لە جەماوەری ئەم وڵاتە کردووە کە یارییەکان لە ڕێگای تەلەفزیۆنەوە سەیر بکەن بۆ ئەوەی ھاتوچووەکان کە دەتوانێ ببێتە ھۆی تەشەنای زیاتری نەخۆشییەکە کەمتر بێتەوە.

ڕاوەرگرتنەکان وەدەر دەخەن کە جەماوەری ژاپۆن پەرۆشی بەرپاکرانی یارییەکانن ئەویش لە جەنگەی تەشەنای کۆرۆنادا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کردەوەی «یوشیھیدە سوگا» سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە پەیوەندی لەگەڵ تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستی لایەنگریی جەماوەر لە ناوبراوی دابەزاندووە.

ئەم کێبەرکێیانە کە لە بەر تەشەنای کۆرۆنا لە ساڵی ڕابردووەوە پەکی کەوت، لە ٢٣ی ژولای ھەتا ٨ی ئاگۆست بەردەوام دەبێت.

چوارەمین ڕەوشتی نائاسایی لە پێتەختی ژاپۆن ھەتا ٢٢ی ئاگۆست واتە تۆزێک بەرلە بەرپاکرانی یارییەکانی ئۆلەمپیک بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕێژەکان ڕمارەی تێکڕای توشبووانی کۆرۆنا لە ژاپۆن زیاتر لە ٨١٥ ھەزارو ٤٤٠ کەس بووە. ھەروەھا قوربانییەکانی ئەم وڵاتەش نزیکەی ١٥ ھەزار کەس ڕاگەیەندراوە.

سەرپەیڤ