ته‌مووز 13, 2021 17:00 Asia/Tehran
  • چالاک کرانی گوندی وەرزشوانانی ئۆلەمپیکی «تۆکیۆ»

گوندی وەرزشوانانی ئۆلەمپیکی ھاوینانەی «تۆکیۆ» لە سەروبەندی دەست پێ بوونی یاریەکان، چالاک کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە «تۆکیۆ»وە، لە ماوەی دە ڕۆژێک کە ھەتا دەست پێکرانی یاریەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ماوە، گوندی ئەم یارییانە ئەمڕۆ سێ شەممە بە فەرمی چالاک کرا. ئەم گوندە ٤٤ دۆنمییە کە داگری ٢١ بینای نیشتەجێ بوون و چێشتخانەیە، ھەتا سێ ڕۆژ دوای ئاھەنگی کۆتایی یارییەکانیش بە چالاکی دەمێنێتەوە.

گوندەکە کلینیکێک و دەرمانگەشی لێیەو ھەموو ڕۆژێک بە بەردەوامی تاقیکاریی کۆرۆنای تیادا دەکرێت و بەکار ھێنرانی دەمامک کردەوەیەکی پارێزکارانەیە کە بۆ ١٨ ھەزار وەرزشوان و کاربەدەستان و کارگێڕانی دانیشتووی گوندەکە بە مەبەستی پێشگرتن بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەچاو دەکرێت.

کۆمەڵێک لە تیپەکانی ئۆلەمپیک ھەر لە سەرەتای ئەم مانگەوە بۆ بەرپاکردنی ئۆردووی بەرلە یارییەکان گەییشتووەنەتە ژاپۆن و چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە دووھەزارو دووسەد کەس ھەتا پێنج ڕۆژی داھاتوو بگەنە ئەم وڵاتە.

بەرپاکرانی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی «کۆڤیدی_١٩» لە ٢٤ی ژوئیەی ساڵی ٢٠٢٠ەوە خرایە ٢٣ ی ژوئیەی ئەمساڵ.

دەوڵەتی ژاپۆن سەرباری ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری و نێونەتەوەیی و نیگەرانی دەربڕین لە بەرپا کرانی یارییەکانی ئۆلەمپیک لە جەنگەی تەشەنای «کۆڤیدی_١٩» سوورە لە سەر بەرپاکردنی ئەم کێبەرکێیانە.

سەرپەیڤ