وەرزشوانێکی ئێرانی ڕەچەیەکی تازەی لە «گینێس»دا شکاند
وەرزشوانێکی ئێرانی بە ئەنجام دانی زیاترین جوڵەی «سکات تراست» بە قورساییەکی چل پۆندی، ڕەچەیەکی جیھانیی تازەی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، ڕەچەی زیاترین جوڵەی «سکات تراست» بە قورسایەکی چل پۆندی لە خولەکێک دا جاران بە ٢٢ جوڵە تایبەت بوو بە وەرزشوانێکی ئەمریکییەوە کە لە ئێستادا دوای تێپەڕینی نزیکەی حەوت ساڵ لە لایەن «عەقیل قارداش زادە» جوڵە بە قورساییەکی چل پۆندی و لە ماوەی خولەکێکدا ئەو ڕەچەیە شکاوەو بە ناوی ئێرانەوە تۆمار کراوە.
تۆمارگرانی ئەم ڕەچەیە لە ئاھەنگێکدا بە ئامادە بوونی نوێنەری تۆکارکرانی ڕەچەکانی «نێوگینێس» لە ئێراندا ئەنجامی گرت.
«قارداش زادە» پێش ئەمەش چەند ڕەچەیەکی دیکەی جیھانیی بەناوی خۆیەوە تۆمار کردبوو. ناوبراو ڕەچەی زیاترین ھەڵدان لە قورساییەکی پێنج کیلۆگرامیی بە ئەژنۆو ١٤٠ سانتی مەتر بەرز کردنەوەی لە ٩٢ جوڵەدا، ڕەچەی جیھانیی شنۆ بە تاکەپەنجەیەک، تۆمارکردنی جیھانیی مست وەشاندن لە گەرمای ٨٥ پلە ھەتا ٩٠ پلە، ٣٤٠٠ مست وەشاندن لە ١٧ خولەک و ٣٠ چرکەدا، ڕەچەی بەرگەگرتنی ١٠٥ پلەی گەرما بۆ ماوەی ٢٠ خولەک و ٣٠ چرکە، تۆمار کردن و شکاندنی ڕەچەی شنۆی سوییدی بە بێ قورسایی و ڕەچەی شنۆی سوییدی بە قورساییەکی چل پۆندی بە سەر لاقێکی لە پێشینەی خۆی دا تۆمار کردووە.