ته‌مووز 14, 2021 11:49 Asia/Tehran
  • جەختی «باخ» لە ھێمن بوونی ھەل و مەرجی بەرپاکردنی یارییەکانی ئۆلەمپیک

سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک داوای لە جەماوەری ژاپۆن کرد کە ترسیان لە بەرپاکرانی ئۆلەمپیک لەم وڵاتەدا نەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «تۆماس باخ» وتی: پێویست بەوە ناکات کە جەماوەری ژاپۆن ترسی ئۆلەمپیکی «تۆکیۆ»یان ھەبێت، چونکو ئێمە تەگبیرگەلێکی ئاشکرامان بۆ پەیوەندی نەگرتنی بەشدارانی یارییەکان لەگەڵ خەڵکدا ڕەچاو کردووە.

وتیشی: ئێمە تەنانەت تەگبیری شیمانەییشمان لە کاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژاپۆن دا تەشەنە بستێنێ، لە بەرچاو گرتووە.

بە پەک خرانی یەکساڵەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، گوندی ئەم یارییانە دوێنێ سێ شەممە بە فەرمی چالاک گرا.ئەم گوندە ٤٤ دۆنمییە کە داگری ٢١ بینای نیشتەجێ بوون و چێشتخانەیە، ھەتا سێ ڕۆژ دوای ئاھەنگی کۆتایی یارییەکانیش بە چالاکی دەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ