ته‌مووز 15, 2021 11:42 Asia/Tehran
  • تورکیا بە دووی میوانداری کردنی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٣٦ـە

سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵی تورکیا ھەوڵدان بۆ وەرگرتنی میوانداریی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٣٦ی دەست پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە میدیاکانی تورکیا، شاری ئەستەمۆڵ کە چەندین جار لە وەرگرتنی میێوانداریی یاریەکانی ئۆلەمپیک شکستی ھێناوە، جارێکی تر بە تەمایە بۆ وەرگرتنی میوانداریی ئەم کێبەرکێیانە لە ساڵی ٢٠٣٦ بێتە مەیدانەوە.

ئەستەمۆڵ بۆ ئۆلەمپیکەکانی  ۲۰۰۰، ۲۰۰۴، ۲۰۰۸، ۲۰۱۲ و ۲۰۲۰ پێشنیاری میوانداری کردنی ڕاگەیاند و کەچی ھەرجارێکیش سەرنەکەوت.

ئەستەمۆڵ سەدوبیست و پێنجەمین دانیشتنی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیکی (IOC) لە «بۆئینێس ئایرێس»ی ئەرژەنتین بۆ وەرگرتنی میوانداریی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ دوای تۆکیۆ بوو بە دووھەم و لە خولی کۆتایی دەنگوەرگرتنەکەدا بە ٦٠ دەنگ لە بەرامبەر ٣٦ دەنگ بە تۆکیۆی دۆڕاند.

بە سەرنجدانی ئەمەی کە لە دانیشتنی (IOC) لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕیارە «بریزبین»ی ئۆسترالیا وەک میوامداری ئۆلەمپیکی ٢٠٣٢ پەسەند بکرێت، ھەر بۆیە ئەستەمۆڵ زیاتر لە سەر ئۆلەمپیکی ٢٠٣٦ چڕ بووەتەوە.

«ئەکرەم ئیمام ئوغلو» سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ باسی ئەوە دەکات کە زۆربەی بەستێن و ژێرخانەکانی پێویستی میوانداری کردنی یارییەکان لە ئێستادا ئامادە کراوەو بەس ژمارەیەکی زۆر کەمی شوێنەکان دەبێ چێ بکرێن.

سەرپەیڤ