ته‌مووز 15, 2021 13:23 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ئاھەنگی دەستپێک و کۆتایی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ بە بەشداریی ژمارەیەکی کەمی کاربەدەستانی وڵاتان

لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک ڕایگەیاند: بە پێی بڕیاری دەوڵەتی ژاپۆن ئاھەنگی دەستپێک و کۆتایی سی و دووھەمین خولی یاریەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ٢٠٢٠ بە بەشداریی ژمارەیەکی کەم و بەرتەسکی کاربەدەستانی باڵای نێونەتەوەیی و وڵاتانی جیھان بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بە پێی بڕیاری ڕاگەیەندراوی دەوڵەتی ژاپۆن  ئاھەنگی دەستپێک و کۆتایی یارییەکانی ئۆلەمپیک بە بەشداریی کاربەدەستانی باڵای نێونەتەوەیی ھاوڕێ لەگەڵ سەرۆکان و سکرتێرە گشتییەکانی لێژنەی ئۆلەمپیکی وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان و بە بێ ئامادە بوونی ھاندەران بەرپا دەکرێت.

بە پێی ئەم بڕیارە بە پێچەوانەی خولەکانی ڕابردوو کە تەواوی ئەوانەی وا ھەڵگری «ئای دی کارت» بوون دەیانتوانی لە ئاھەنگی دەستپێک و کۆتایی دا بەشداری بکەن، لەم خولەدا بەس کاربەدەستانی باڵای نێونەتەوەیی ھاوڕێ لەگەڵ سەرۆکان و سکرتێرە گشتییەکانی لێژنەی ئۆلەمپیک بۆیان ھەیە بەشداری بکەن و ئەم ڕێ و ڕەسمە بە بێ ئامادە بوونی ھاندەران و بە ژمارەیەکی بەرتەسکی میوانەکانەوە بەڕێوە دەچێت.

سی و دووھەمین خولی یاریەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ٢٠٢٠ بە ساڵێک پەک کەوتنەوە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکەمی گەلاوێژی ١٤٠٠ بە میوانداریی ژاپۆن بەڕێوە دەچێت.

 

 

سەرپەیڤ