ته‌مووز 16, 2021 17:33 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ چەسپێندرانی ئاگربڕی جیھانی لە کاتی بەرپاکرانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕە لە جیھاندا لە کاتی بەرپاکرانی یارییەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆی ژاپۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، «ئالنتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان یەکگرتووەکان وێڕای داخوازیی ئاگربڕ لە ھەموو جیھان لە کاتی بەرپاکرانی یارییەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٠ کە لە ٢٣ی ژوئیە ھەتا ٨ی ئوت لە تۆکیۆی ژاپۆن بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند: نەتەوەکان دەتوانن لە سای ئەم ئالگربڕە کاتیەدا دەستیان بە ئاگربڕی ھەویشەیی و ئاشتیی پاوەجێ بگات.

نەریتی ئاگربڕ لە کاتی بەرپاکرانی ئاگربڕ، ڕیشەی لە یۆنانی کەونارادایەو ھەلێکە بۆ بووژاندنەوەو چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشت لە جیھاندا بە تەوەرەی وەرزشەوە.

لە ساڵی ١٩٩٢ لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک وێڕای بانگێشتن لە تەواوی نەتەوەکان بۆ ڕێزنان لە ئاگربڕی ئۆلەمپیک، ئەم نەریتەی ھەمیسان بووژاندەوە.

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، لە بڕیارنامەی ١١/٤٨ مورخ ٢٥ ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٣ داوای لە وڵاتانی ئەندام کرد کە ڕێز لە ئاگربڕی ئۆلەمپیک بگرن.

سەرپەیڤ