ته‌مووز 18, 2021 08:25 Asia/Tehran
  • خەڵاتی گەورەی فستیڤاڵی کەن بۆ سینەمای ئێران

خەڵاتی گەورەی فستیڤاڵی کەن بە ھاوبەشی درا بە فیلمی پاڵەوان( قھرمان) ی ئەسغەری فەرھادی لە ئێران و فیلمی سندوقی ژمارە 6 لە یوھو کاسمانین لە فنلاند .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئاھەنگی کۆتایی 74 مین فستیڤاڵی نێودەڵوەتیی فیلمی کەن دوای 12 رۆژ ئێوارەی شەممە لە ھۆڵی گرەند لومیەر بەڕێوەچوو و براوەکانی بەشی رکابەریی ئەم فستیڤاڵە راگێندران . 

لە نێو 24 فیلم دا کە لەم بەشە رکابەرییان دەکرد ، نەخلی زێڕینی ئەمساڵ  درا بە فیلمی تایتان لە دەرھێنانی جولیا دوکێرنای تەمەن 37 ساڵی فەرەنسی ، فیلمی پاڵەوانی ئەسغەر فەرھادی و سندوقی ژمارە 6 ی یوھوو کاسمانین بە ھاوبەشی خەڵاتی گەورەی فستیڤاڵەکەیان وەرگرت و خەڵاتی لیژنەی داوەرانیش بە ھاوبەشی درا بە دو فیلم.

فستیڤاڵی کەنی 2021 کە بڕیار بوو لە 11 تا 22 ی ئایار بەڕێوەبچێ بە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆڕونا دواکەوت و سەرەنجام دوای نزیک بە دوو مانگ لە 6 تا 17 ی تەمووز بەڕێوەچوو .  

سەرپەیڤ