ته‌مووز 20, 2021 13:49 Asia/Tehran
  • ھەڵوەشانەوەی ئاھەنگی خەڵاتی ساڵانەی باشترینەکانی «ئەی ئێف سی» بۆ دووھەمین ساڵی بەردەوام

کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا «ئەی، ئێف،سی» باسی ھەڵوەشانەوەی ئاھەنگی خەڵاتی ساڵانەی «ئەی ئێف سی» باشترینەکانی ئاسیای کردووە لە ساڵی ٢٠٢١ دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە سەرنجدانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، «ئەی ئێف سی»و فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر بەم ئەنجامە گەییشتوون کە بەرپا کردنی وەھا ئاھەنگ و ڕێ و ڕەسمێک ئا لەم قۆناغەی ئێستادا گونجاو نییە.

لەم ڕووەوە لێژنەی کارگێڕیی «ئەی ئێف سی» بۆ دووھەمین ساڵی بەردەوام ڕەزامەند بووە بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕووداوە وەرزشیە.

بەرلەمە بڕیار وا بوو ئەم ئاھەنگە نوامبەری ٢٠٢١ بەرپا بکرێت. ھەروەھا بە گوێرەی ڕاگەیاندنی «ئەی ئێف سی» دەوحە ھەروا میوانداری ئەم ئاھەنگە دەبێت بۆ جاری داھاتوو کە لە ئێستادا کەوتووەتە ژانویەی ٢٠٢٣.

سەرپەیڤ