دیداری سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ «تورەج ئەسلانی» ئامادەکارو دەرھێنەری سینەمای ئێران
«مەھدی شوشتەری» سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی پوشپەڕ لە شوێنی کۆنسولگەری پێشوازیی کرد لە «تورەج ئەسلانی» ئامادەکارو دەرھێنەری ناوداری سینەمای ئێران.
«تورەج ئەسلانی» لە دیدارەکەدا لە بارەی چیرۆک و ڕەوتی بەرھەمھێنانی تازەترین بەرھەمەسینەماییەکەی واتە فیلمی «بێ نیشتیمان» ڕوونکردنەوەیەکی ئاراستەکرد.
«مەھدی شوشتەری» سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانیش لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەی، وێڕای ئاماژە کردن بە خاڵە ھاوبەشە بەربڵاوە ڕۆشنبیری و کلتوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق و ھەرێمی کوردستان، لە سەر گرینگایەتیی بەھرەوەرگرتن لە ھونەری سینەما بۆ نزیکتر کردنەوەی گەلانی ناوچەکەو بوونی بەستێنی لەبار بۆ چێکردنی بەرھەمی ھاوبەشی سینەمایی وەکو «بێ نیشتیمان» و داکۆکیی سەرکۆسولگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرۆژە ھاوبەشەکان، پێی داگرت.
لە فیلمی سینەمایی «بێ نیشتیمان» دا لە نووسین و دەرھێنان و ئامادە کردنی «تورەج ئەسلانی» بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی «مادمۆڤی» و بەرھەمی ھاوبەشی «ڕەز ھەڵکەوت ڕەشید» لە ھەرێمی کوردستانەوە، ئاوێتەیەک لە ھەڵسوڕاوانی پڕۆفشناڵی بواری سینەما لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، سووریا ، ھەرێمی کوردستانی عێراق تیای دا بەشدارن و ئەکنەرگەلێکی ناوداری ئەم ناوچانەش بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەرەبی و فارسی ڕۆڵیان تیادا گێڕاوە. ئەم بەرھەمە ڕووداوەکانی دوای شەڕی داعش بۆ بەردەنگەکانی دەگێڕێتەوە.