ڕووسیا ترۆمبیلی کارەبایی چێ دەکات
سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا باسی بەرنامەی دەوڵەتی ئەم وڵاتەی کردووە بۆ وەڕێ خستنی ھێڵی بەرھەمھێنانی ترۆمبیلی کارەبایی.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕووسیا ٢٤، «میخاییل میشۆستین» ڕۆژی دووشەممە لە دانیشتنی مەجازیی ئەنجومەنی گەشەی ستراتژی و داھێنانی نیشتیمانیی ڕووسیا لەژێر چاودێریی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، وتی: لە بواری پەرە پێ دانی تەکنۆلۆژیا پێشکەوتەکان، ھەمووان لە بارەی گەڵ١اڵەی پێکھێنانی ھێڵی بەرھەمھێنانی ترۆمبیلی کارەبایی ئاگادار دەکەمەوە.
سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ھەروەھا ئاماژەی کردە ڕەخسانی ھەلی چێکردنی ترۆمبیلێک بە سووتەمەنیی ھیدرۆژێنی لەم وڵاتەدا.
بە پێی بەرنامەیەک کە داڕێژراوە بڕیار وایە لە ھێندێک ناوەندو بوارگەکانی شاردا جێگای تایبەتی شەحن کردنی ترۆمبیلە کارەباییەکانیش لە نێو بڕێک لە بەنزینحانەکاندا دروست بکرێت ھەتا بتوانن لە شێوازی شەحنی خێراو یەک چارەکە کەڵک وەربگیردرێت.
دەوڵەتی ڕووسیا ستراتژیای گەشە پێدانی پیشەسازیی ترۆمبیلی ئەم وڵاتە ھەتا ساڵی٢٠٢٥ی پەسەند کردووە کە جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەم ماوەیەدا ترۆمبیل چێکەرانی نێوخۆیی دەبێ لە سەدا ٨٠ ھەتا ٩٠ی خوازینی نێوخۆیی ترۆمبیل دابین بکەن.