ته‌مووز 21, 2021 10:12 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی جێژنی قوربانی پیرۆز

ئەمڕۆ چوارشەممە دەھەمی زیحەججەی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٢١ی ژوئیەی ٢٠٢١ جێژنی قوربانی پیرۆز ، جێژنی «ئەزحا» لەو جێژنە گەورانەی موسڵمانانە.

لە جێژنی پیرۆزی قوربان دا ئەو حاجیانەی کە چوونەتە زیارەتی ماڵی خودا، بە فەرمانی خوداوەندو بۆ ڕەزامەند کردنی قوربانی دەکەن و بیرەوەریی پێغەمبەری گەورەی ئیلاھی، حەزرەتی ئیبراھیم(ع) زیندوو دەکەنەوەو ڕێزی لێ دەگرن.

خوداوەند بۆ تاقیکردنەوەی باوەڕو نیازپاکیی حەزرەتی ئیبراھیم(ع) فەرمانی دایە کە حەزرەتی ئیسماعیل(ع)ی کوڕی لە پێناوی خوداوەند قوربانی بکات.  حەزرەتی ئیبراھیم(ع)یش سەرباری دژواربوونی ئەم کارە، پێملی فەرمانی خوداوەند بوو و بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکە دەستبەکار بوو، کەچی ھەرچەندی کرد چەقۆکەی دەستی ملی حەزرەتی ئیسماعیل(ع)ی کوڕی نەدەبڕی. ئا لەم کاتەدا حەزرەتی ئیبراھیم(ع) بانگەوازی بۆ کرا کە لەو تاقیکارییە ئیلاھییەدا بە سەربەرزی دەرچووەو ئەوسا قۆچێکی بۆ ڕەوانەکرا ھەتا لە باتی حەزرەتی ئیسماعیل(ع) بیکات بە قوربانی.

ئەم ڕووداوە پڕ لە پەندوئامۆژگارییە، وانەی فیداکاری و لەخۆبردوویی، زاڵ بوون بە سەر حەزی نەوس و ملکەچ بوون لە بەرامبەر فەرمانی خوداوەندە. ھەر لە بەر ئەمە موسڵمانانی جیھانیش ڕۆژی دەھەمی زیحەججە وەک جێژنێکی گەورەو شکۆمەندی ئیسلامی ڕێز لێ دەگرن و وانەی نیازپاکی و بەندایەتیی لێ فێر دەبن.

ڕادیۆو تەبەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش گەییشتنی جێژنی قوربان لە ھەموو موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکات.

سەرپەیڤ