ته‌مووز 21, 2021 17:23 Asia/Tehran
  • خاوەنی میدالیای زێڕی زۆرانی تازەلاوانی جیھان: بەشێک لە زەحمەتەکانی بنەماڵەکەم بە بردنەوەی میدالیای زێڕ قەرەبوو کردەوە

خاوەنی میدالیای زێڕی زۆرانی تازەلاوانی جیھان وتی: بۆ گەییشتن بەم میدالیایە من و بنەماڵەکەم زەحمەتی زۆرمان کێشاو بە بردنەوەی بەشێک لەو زەحمەتانە قەرەبوو دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ویرنا، ململانێی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی پاڵەوانەتیی جیھان لە ماوەی ڕۆژانی ٢٨و ٢٩ی پوشپەڕ لە شاری «بوداپێست»ی  ھەنگاریا بەرپا کراو ئێران لە کێشی ١١٠ کیلۆگرام دا میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد.

لەم کێشەدا «ئەمیر ڕەھا مەعسومی» لە خولی دووھەم دا لە ھەمبەر خەنیمە پۆڵۆنیاییەکەی دە بە سیفر بە سەری دا سەرکەوت و لە خولی سێھەمیش دا بە دەرەنجامی دە بە سیفر خەنیمەکەی ئوزبەکستانی بەزاند و ڕێی لە ململانێی پێش کۆتایی کەوت.

«مەعسومی» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە جارێ لە سەرەتای ڕێگادام وتی: بە میدالیایەک ناکرێ بانگەشەی پاڵەوانی بکەیت و دەبێ ھەوڵێکی زیاتر بدەی ھەتا سەرکەوتنەکەت لە تەواوی ئاستەکانی تەمەن دا بەردەوام بێت. من دەبێ پرۆڤەی زیاتر بکەم و زەحمەتێکی زۆرتر بکێشم ھەتا بتوانم بە ئاراستەی پاڵەوانە گەورەکاندا بڕۆم.

ناوبراو کە کوڕی «فەردین مەعسومی» لە ناودارانی زۆرانی ئێرانە، وێڕای وەبیرھێنانەوەی زەحمەتی بنەماڵەکەی بۆ پێگەیاندنی ڕایگەیاند: بردنەوەی میدالیای زێڕ بەشێکی ھەرە بچوکی زەحمەتی بنەماڵەکەی قەرەبوو کردوومەتەوە. دەبێ ستایشیان بکەم و بە ھیواشم بتوانم بە سەرکەوتنەکانی دواترم زەحمەتەکانیان قەرەبوو کەمەوە.

سەرپەیڤ