کوردێکی ئیلامی یەکەم مەدالیای مێژووی نیشانشکاندنی ئێران لە ئۆلەمپیکی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398936-کوردێکی_ئیلامی_یەکەم_مەدالیای_مێژووی_نیشانشکاندنی_ئێران_لە_ئۆلەمپیکی_بردەوە
نیشانپێکی لێزانی پارێزگەی ئیلام یەکەم مەدالیای زێڕی کاروانی ئێران لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2021 08:37 Asia/Tehran
  • کوردێکی ئیلامی یەکەم مەدالیای مێژووی نیشانشکاندنی ئێران لە ئۆلەمپیکی بردەوە

نیشانپێکی لێزانی پارێزگەی ئیلام یەکەم مەدالیای زێڕی کاروانی ئێران لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بردەوە .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، جەواد فرووغی تاکە نوێنەری ئێران لە فیناڵی مادەی دەمانچەی بایی پیاوانی یاریەکانی ئۆلەمپیکی 2020 ی تۆکیۆ ھەموانی سەرسامکرد و بە مەدالیای زێڕ گەیشت تا یەکەم  مەدالیای مێژووی نیشانشکاندنی ئێران لە ئۆلەمپیک بە ناوی ئەوەوە تۆمار بکرێت . 

ئەوە یەکەم مەدالیای ئۆلەمپیکی نیشانپێکانی ئێرانە کە لە لایەن فروغیەوە بەدەست ھات . 

فروغی پەرستار و کوردێکی دانیشتووی شاری دێلورانی پارێزگەی ئیلامە.