123 که‌س له ئۆڵۆمپیکی تۆکیۆ تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون
له یاریه‌کانی ئۆلۆمپیکی هاوینه‌ی تۆکیۆ که ئێستا رکابه‌ریه‌کانی له وڵاتی ژاپۆن به‌رده‌وامه‌و له ماوه‌ی که‌متر له دوو رۆژی خوله‌که ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی کۆرۆنا گه‌یشت123 که‌س.
له دوایین ئاماریش ده‌رکه‌وتووه که له ریزی شاندی وه‌رزشوانانی ئیتاڵیا 13 که‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه، شه‌ش وه‌رزشوانی به‌شداربوووی یاریه‌کان و حه‌وت له به‌رپرسانی شاندی ئیتالیا هه‌ڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و له ئه‌ندامانی دیکه‌ی شانده‌که جیاکراونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی که تووشی ڤایرۆسه‌که هاتوون، ده‌توانن به ته‌نیا مه‌شق بکه‌ن و دواتر به‌شداری له رکابه‌ریه‌کان و یاریه وه‌رزشیه‌کان بکه‌ن.
هه‌رچه‌نده ڕێکاری توند له تۆکیۆ و شاره‌کانی دیکه‌ی ژاپۆن گیراوه‌ته به‌رو ته‌واوی رێنماییه‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێن له‌پێناو سه‌لامه‌تی وه‌رزشوانان و ته‌واوی به‌شداربووان، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رۆژانه ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا له‌نێو شاندی وه‌رزشوانانی به‌شداربووی ئۆڵۆمپیک زێاتر ده‌بن.
دوایین که‌سیش که تووشی ڤایرۆسه‌که هات ڕاهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی باسکه‌ی فه‌ره‌نسا بوو که ئه‌ویش که‌ره‌نتین کراو له شاندی وڵاته‌که‌ی جیاکرایه‌وه.