ته‌مووز 28, 2021 00:33 Asia/Tehran
  •  ھەورامان تۆماری جیھانی دەکرێت

ناوچەی ھەورمان ڕۆژی سێ شەممە لە چل و چوارەمین کۆبوونەوەی لێژنەی کەلەپووری جیھانیی یۆنێسکۆ لە شاری «فوجوی»ی چین لێکدرایەوەو تۆماری جیھانی کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەڵگەی مێژوویی و مێژینە بوون، شێوازی تایبەتیی نژیارڤانییەکەی، جۆری ژیانی گوندنشینەکانی و سەرنجگە ھەمەڕەنگەکەی مەڵبەندی ھەورامان بووەتە ھۆی ئەوەی کە لە ساڵی ١٣٩٥ەوە باسی بە جیھانی کرانی ڕەھەندی کلتووریی ئەم ناوچەیە بێتە ئاراوەو بەڵگەی پێویستیش بۆ ڕێکخراوەی یۆنێسکۆ ئامادەو ڕەوانە بکرێت و لە ئەنجام دا ڕۆژی سێ شەممە لە چل و چوارەمین کۆبوونەوەی لێژنەی کەلەپووری جیھانیی یۆنێسکۆ کە لەم ڕۆژانەدا لە شاری «فوجوی»ی چین خەریکە بەڕێوە بچێت، دۆسیەی ھەورامان لێک درایەوەو ھەمووان لە بارەی تۆمار کرانی جیھانیی ڕەھەندی کلتووریی ئەم مەڵبەندە ڕەنگینە تەبا بوون.

ھەورامان بە ھەبوونی نژیارڤانیی قاڵدرمەیی، کەش و ھەوای دڵڕفێن ، داب و نەریتی کۆن و ڕەسەن، جل و بەرگی تایبەتی، پیشەسازیی دەستی و چێشت و خۆراکی خۆماڵی بووە بە دیاردەیەکی دانستەو تایبەتی.

ئەم مەڵبەندە پارێزگاکانی کوردستان ، کرماشان و بەشێک لە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە لە پارێزگای کوردستان داگری بەشگەلێکی شارستانی سنەو کامیاران و بەشێکی ھەرە زۆری سەوڵ ئاواو مەریوان و لە پارێزگای کرماشانیش شارستانەکانی جوانڕۆو پاوە بە تەواوی و بەشگەلێکی ڕوانسەرو سەلاسی باوەجانییە.

بە پێی لێکدانەوەکان ھەورامان زیاتر لە ٧٠٠ ئاوایی لەم دووپارێزگایەی ڕۆژئاوای ئێران دەگرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا نزیکەی ٦٠ گوندی بە شێوەیەکی دەست لێ نەدراوو ڕەسەن ماوەتەوە.

بەڵگەکانی پەیوەست بە کەونارانسی وا دەردەخەن کە مێژینەبوونی ھەورامان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردینی ناوەڕاست و بۆ نزیکەی ٤٠ ھەزارساڵ بەرلە زایینی مەسیح(ع).

چل و چوارەمین کۆبوونەوەی لێژنەی کەلەپووری جیھانیی یۆنێسکۆ دوای نسکۆیەکی یەکساڵە لەبەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا، لە ١٦ ھەتا ٣١ی ژوئیەی واتە «٢٥ی پوشپەڕھەتا ٩ی گەلاوێژ» بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت و ئەندامانی لێژنەکە بەس لە شاری «فوجوی»ی چین ئامادەی دەبن و ئەمساڵ لە ئێرانەوە دوو ئاسەواری «ھەورامان و « ڕێگای ئاسنی سەرتاسەری» تیای لێکدراوەتەوە.

سەرپەیڤ