ته‌مووز 29, 2021 02:07 Asia/Tehran
  • فیفا: یاریی تۆپی پێی نێوان عێراق و ئێران لە وڵاتێکی بێ لایەن دا بەڕێوە دەچێت

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ «فیفا»، میوانداریی تیپی نیشتیمانیی عێراق لە ئێرانی لە بەسرەدا قەبووڵ نەکرد.

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ «فیفا» داخوازیی عێراق بۆ بەپاکردنی یارییەکانی نێوماڵی خۆی لە بەسرەدا لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی ئێران قەبووڵ نەکرد.

«فیفا» داوای لە عێراق کرد بۆ یارییە ماڵییەکانی وڵاتێکی سێھەم ھەڵبژێرێت.

تیپی نیشتیمانیی عێراق لە گروپی یەکەمی قۆناغی کۆتایی بەرایی مۆندیاڵی قەتەر لەگەڵ تیپەکانی ئێران، کۆریای باشووری، ئیمارات، سووریاو لوبنان ھاوگروپە.

ئێران و عێراق حەوتی سپتامبەری ٢٠٢١ ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

سەرپەیڤ