ته‌مووز 29, 2021 15:02 Asia/Tehran
  • ئەو گۆڵەی «تارمی» سەپاندنی بە سەر  یانەی «چێڵێسی» دا بوو بە باشترین گۆڵی ساڵی ئەورووپا

گۆڵەکەی ھێرشبەرە ئێرانییەکەی «پۆرتۆ» کە بە سەر یانەی «چێڵێسی»دا سەپاندنی وەک باشترین گۆڵی ساڵی ئەورووپا ھەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی «یوفا» نووسیویەتی: گۆڵەکەی «مەھدی تارمی» کە لە قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی ھەڵبژاردەی یانەپاڵەوانەکان لە «چێڵێسی»ی وەشاند، وەکو گۆڵی ساڵی «یوفا» دیاری کراوە.

ئەم ماڵپەڕە لەم بارەیەوە نووسیویەتی: ئەو گۆڵەی کە «تارمی» بە ھەڵبەزینێکی پشتاوپشت لە یانەی «چێڵێسی»ی وەشاند، لە نێو تەواوی گۆڵە ھەڵکەوتەکانی ساڵ دا، نزیکەی لەسەدا ٣٠ی دەنگەکانی خڕ کردەوەو وەک گۆڵی ساڵ دیاری کرا.

گۆڵەکەی «لۆرێنزێ ئینسینییە» ئەستێرەکەی تیپی نیشتیمانیی ئیتالیا کە لە «یۆرۆ ٢٠٢٠» دا لە بەلژیکی وەشاندو ھەروەھا  گۆڵەکەی «کومار ڕوف» یاریزانی «گلاسکۆ ڕنجێر»یش لە «ستاندارلیژ» لە ڕیزەکانی دواتری ئەم ڕاوەرگرتنەدان.

سەرپەیڤ