ئاب 01, 2021 09:07 Asia/Tehran
  • زمانی کوردی لە براوزەری مۆزیلا بۆ گەڕانی دەنگی زیاد کرا

پڕۆژەی common voiceی دامەزراوەی مۆزیلا بە ئامانجی کۆکردنەوە نموونەی دەنگی تاکەکان بۆ دەستەبەرکردنی پێوەندیی باشتر لە براوزەرە ئەنتەرنێتییەکان داڕێژراوە و زمانی کوردیی خستە سەر کۆی زمانەکانی خۆی.

 

پڕۆژەی common voice واتا دەنگی گشتی، لە ڕاستیدا سیستەمێکی ناسنینی دەنگە بە شێوەی ئۆپن سۆرس کە تێیدا تاکەکان دەتوانن بە شێوەی خۆبەش نموونەی دەنگی خۆیان تۆمار بکەن.

پڕۆژەکە بە هۆی هەڵکشانی 20 لە سەدی گەڕان لە بڕاوزەرەکان لە ڕێگای دەنگەوە دامەزراوە و مەبەستیەتی گەنجینەیەکی دەنگی بۆ گەڕانی باشتر لە ئەنتەرنێت دەستەبەر بکات بە شێوەیێک کە 10 هەزار سەعات پەیامی دەنگیی خۆبەش لە زمانە جیاجیاکان تۆمار بکات.

خۆبەخشان و خوازیاران دەتوانن بۆ تۆمار کردنی دەنگەکانیان سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن:

https://commonvoice.mozilla.org/en/speak

سەرپەیڤ