ئۆلەمپیک ،،، پاڵەوانەتیی زۆرانبازی ئێرانی لە ململانێکانی ئۆلەمپیک دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399357-ئۆلەمپیک_پاڵەوانەتیی_زۆرانبازی_ئێرانی_لە_ململانێکانی_ئۆلەمپیک_دا
زۆرانبازی فەرەنگی کاری کێشی ٦٧ کیلۆگرامی ئێران میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2021 11:53 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک ،،، پاڵەوانەتیی زۆرانبازی ئێرانی لە ململانێکانی ئۆلەمپیک دا

زۆرانبازی فەرەنگی کاری کێشی ٦٧ کیلۆگرامی ئێران میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، «موحەممەد ڕەزا گرایی» زۆرانبازی فەرەنگی کاری کێشی ٦٧ کیلۆگرامی ئێران لە فیناڵی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لەگەڵ«پەرویز نەسیبۆف» لە ئۆکرانیا ھەڵشاخاو لە ئەنجام دا توانی خەنیمەکەی خۆی ببەزێنێ و ببێ بە پاڵەوانی ئۆلەمپیک.

«گەرایی» بۆ گەییشتن بە فیناڵ دوای حەسانەوەی لە خولی یەکەم دا، لە قۆناغی یەک ھەشتی کۆتایی ھەشت بە سیفر واتە لە ئەنجامی خەواندنی پشتی «خۆلین ئورتا» لە کۆلۆمبیاوە زۆرانەکەی لێ بردەوەو پاشان لە خولی یەک چواری کۆتایی دا بە دەرەنجامی یەکسانی پێنج_پێنج و بە خاڵی زیاتر لە بەربەستی «فرانک شتابلێر»ی ئاڵمانیش پەڕییەوەو لە قۆناغی پێش کۆتاییش دا بە سەر «ڕاماز زۆیدزە» لە گوجستانەوە ٦ بە یەک سەرکەوت.

بەم میدالیا زێڕە، تیپی زۆرانی فەرەنگیی ئێران دوای تێپەڕینی ٩ ساڵ لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی لەندەن، بو بە خاوەنی میدالیای زێڕی ئۆلەمپیک.