ئاب 05, 2021 08:20 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک ،،، سەرکەوتنی «زارع» لە کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ»

زۆرانبازی تیپی نیشتیمانیی ئێران، لە خولی یەکەمی ململانێی کێشی ١٢٥ کیلۆگرامی زۆرانی ئازادی یارییەکانی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ» سەرکەوتنی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «ئەمیر حسەین زارع» زۆرانبازی تیپی نیشتیمانیی ئێران، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە خولی یەکەمی ململانێی کێشی ١٢٥ کیلۆگرامی زۆرانی ئازادی یارییەکانی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ» سەرکەوتنی تۆمار کرد.

«زارع» لە خولی یەکەم دا لە بەرامبەر «ئلێکساندەر خۆتسیانۆڤیسکی» خاوەنی میدالیای برۆنزی جیھان لە ئۆکرانیاوە بە دەرەنجامی ٧ بە سیفر سەرکەوت و لە خولی دواتریش دا بۆ «ئێگزۆن شاڵا» لە «کۆزۆھۆ» دەچێتە مەیدانەوە.

«گنۆ پتریاشۆڤەیلی» پاڵەوانی جیھان لە گۆرجستانیشەوە لە گروپەکەی «زارع»دایە.

«حسەین یەزدانی» زۆرانبازەکەی دیکەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران، ئەمڕۆ لە کێشی ٨٦ کیلۆگرام بۆ دەستخستنی میدالیای زێڕ لەگەڵ «تەیلۆر» دەکەوێتە ململانێوە.

سەرپەیڤ