ئاب 06, 2021 07:47 Asia/Tehran
  • یانەى «بەرشەلۆنە» بە فەرمی ڕایگەیاند، گرێبەستەکەی لەگەڵ «لیۆنێل مێسى» درێژ ناکرێتەوە

یانەى «بەرشەلۆنە» جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بە ھۆی ھێندێک کێشە لەوانە ئاستەنگی ئابووری گرێبەستەکەی لەگەڵ «لیۆنێل مێسى» درێژ ناکاتەوە.

یانەی «بەرشەلۆنە» لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، سەرەڕای ئەوەی کە یانەکەی «لیۆنێل مێسی» گەیشتنە رێککەوتن و ویستی خۆیان بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ راگەیاند، بەڵام وا دیارە بەهۆی ئاستەنگە ئابووری و کارگێڕییەکانەوە مانەوەی «مێسی» لە یانەکەدا مسۆگەر نابێت. 

یانە ئیسپانیەکە ئاشکراشی کردووە، بەهۆى ئەو ئاستەنگانەوە «میسى» لەبەرشەلۆنە نامێنیتەوە، ئەوەش جێگەى نیگەرانیەکى قوڵە بۆ هەردوولا، چونکە لە کۆتایی دا خواستى «مێسى» و «بەرشەلۆنە» جیبەجێ نەکرا.

«لیۆنێل مێسی» لە ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ لە دایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن لە شاری «فراندولی» لەو یانەیەی کە باوکی لە ئەرژەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوەو بە خێرایی ناوبانگی دەرکردووە.

سەرپەیڤ